ZNA-هەولێر
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکرا.
بەپێی سەنتەری ئەمریکی بۆ بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە باکووری کوردستان بووە بە قوڵایی 24.1 کیلۆمەتر. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەوە، چەندین پاشلەرزەی دیکە لە شارەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان هەستی پێکراوە. بوومەلەرزەکە لە عێراق، سووریا، لوبنان، ئیسرائیل و میسر هەستیپێکراوە.
دەزگای رووداوەکان و باری لە ناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان لە کاژێر 4:17ی خولەکەی بەرەبەیان بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویداو.
ئافاد راشیگەیاند، دوای ئەوە دوو بەوومەلەرزەی دیکە لە دیلۆکی باکووری کوردستان بە گوڕی 6.4 پلە و 6.5 پلەی رێختەر.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |