ZNA : هەولێر پشودان، زۆر ئاوی گەرم خواردنەوە، خواردنی شۆربای بە (مریشك، زەردرچەوە، بیبەری تیژ، سیر و پیاز) لەگەڵ شێلمی كوڵاو یارمەتیدەرن بۆ زو چاكبونەوە
. 1. زەنجەفیل (پارچەیەك یا دو كەوچكی چێشت) لەناو (دو پەرداخ) دەكوڵێنرێت بۆ ماوەی (20 خولەك) وە دوای ساردبونەوە ئاوی لیمۆ (2 دانە) وە هەنگوینی (دو كەوچكی چێشت) تێدەكرێت، ژەمی كوپێكی دەخورێتەوە
. 2. سیرو هەنگوین؛ دەنكێك سیر دوای وردكردن لەگەڵ كەوچكێك هەنگوین ڕۆژی دو جار
. 3. گوێزی هندی (دو كەوچك)، هەنگوین (دو كەوچك) لەگەڵ لیمۆ (2 دانە) بە ئاگرێكی كەم گەرم دەكرێت دوای ساردكردنەوە هەڵدەگیرێت و بە كەوچك لێی دەخورێت
. 4. كەوچكێكی چا لە هەریەك لەم گیایانە (گوڵە حاجیلە (بابونج)، یانسون، زیرە، ڕازیانە، گشنیژ، زەنجەفیل، دارچین، نەعنا و پونگ) تێكەڵ دەكرێت و كەوچكێكی چێشت لەم تێكەڵە وەكو چا دەم بكرێت و ژەمی پیاڵەیەكی لێبخورێتەوە
. 5. زەیتی پونگ یا نەعنا؛ 3-5 قەترە لەم زەیتانە لەناو نیو پیاڵە ئاو وە دەخورێتەوە
. 6. لەكاتی بونی ئازاری زۆری لەش دەكرێت دەرمانی دژە ئازار (ئۆلفین، ڤۆڵتارین) وەربگیرێت لە ژێر رێنمایی پزیشكدا
. 7. خواردنی ڤیتامن سی و ڤیتامینەكان و كانزاكان؛ بەشێوەی دەرمان كە لە حاڵەتی زۆر توندی نەخۆشی ئەندازەی ڤیتامین سی دەكرێت لە 24 كاتژمێر لە 4 گرام تا 10 گرام بێت
. 8. لە كاتی بێحاڵی، ڕشانەوە، بێهێزی زۆر؛ مغزی لە ڕێگەی وەرید دەدرێت بە نەخۆش.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |