هەولێر-ZNA بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.4 پلەی رێختەر چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی کوردستان، عێراق، سووریا، لوبنان، ئیسرائیل و میسر هەستی پێ کراوە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، زانیارییە سەرەتاییەکان 140 باڵەخانە رووخاون، نزیکەی 100 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆیەوە تا ئێستا 76 کەس گیانیان لەدەست داوە و 440 کەس بریندارن. هاوکات بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە سووریا، تا ئێستا 99 حاڵەتی گیانلەدەستدان و نزیکەی 200 بریندار لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما و لازقییە تۆمار کراوە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |