English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Avatar: The Way of Water" ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات
2023-02-01 [11:46 AM]

هەولێر – ZNA


بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا لە دوو ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکادا 623 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە و توانی ریکۆردی فیلمی "Avengers: Infinity War" بشکێنێت کە 623 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.

لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad