هەولێر – ZNA داهاتی فیلمی "M3GAN" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
داهاتی ئەم لە سینەماکانی جیهاندا 148 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و یەکەم نمایشی لە 6 ـی کانوونی دووەم بوو.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 83 ملیۆن و 58 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 65 ملیۆن و 702 هەزار دۆلارە.
بەرهەمهێنەرانی 'M3GAN' بڕیاریانداوە بەشی دووەمی فیلمەکە بەرهەمبێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە بەشی یەکەمی کراوە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی جیرارد جۆنستنە و هەریەک لە ئالیسن ویلیامز، ئێمی دۆنالد و رۆنی چینگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |