English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "Puss in Boots" لە سینەماکاندا
2023-02-01 [03:48 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن "Puss in Boots: The Last Wish" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21ـی کانوونی دووەمی 2023 لە سینەماکاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 340 ملیۆن و 297 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 142 ملیۆن و 169 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 198 ملیۆن و 128 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە بەشی دووەمی "Puss in Boots"یە کە یەکەم بەشی لە 2011 بڵاوکرایەوە و داهاتێکی زۆری لە سینەماکاندا بەدەستهێنا، ئەوکات هەردوو ئەکتەری سینەمایی ئەنتۆنیۆ باندێراس و سەلما عایک رۆڵی سەرەکیان تێیدا گێڕا.

کارەکتەری سەرەکی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە بۆ یەکەمجار لە بەشی دووەمی فیلمی 'SHREK' دەرکەوت.
 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad