هەولێر – ZNA
بەرهەمهێنەرانی زنجیرە فیلمی سینەمایی 'باتمان' بەنیازن بەشێکی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاوبکەنەوە. بڕیارە بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 3 تشرینی یەکەمی 2023 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە، بەڵام زانیاری ورد لەبارەی ئەم بەشە ئاشکرا نەکراون. ئەم بەرهەمە بەناوی "Batman Part 2"یە و بەشی پێشووی داهاتی لە سینەماکاندا 770 ملیۆن دۆلار بووە و ئێستا لە پێگەی ئێج بی ئۆ ماکس بەردەستە. دوایین بەشی ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی مات ریڤزە و هەریەک لە رۆبێرت پاتینسن، زۆی کراڤیتز و پۆڵ دانۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad