ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی سیڤیلیای کرد.
لە ئەنجامدا بارسا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سڤیلیا بباتەوە.
لە تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە، نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 58 ، 70 و 79 جۆردی ئەلبا، گاڤی و رافینیا سێ گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم سەركەوتنە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 53 خاڵ جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ هەشت خاڵ زیادکرد، سیڤیلیاش 21 خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دێت.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |