هەولێر – ZNA لە سلێمانی، هیوا فاوندەیشن وۆرکشۆپێکی تایبەتی بە پەرەپێدانی پەیوەندیکردنی پیشەییانە کۆتاییهات.
لە وۆرکشۆپەدا بەشداربووان زانیاری و رنماییان بۆ پەیوەندی زارەکی و نووسین بە شێوەیەکی پیشەیی لە شوێنی کارەکانیان وەرگرت کە پێویستیان پێی دەبێت.
هەروەها رێنمایی کران کە چۆن پەیوەندیکردن رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەدەستهێنانی کار و سەرکەوتن لە کارەکانیاندا.
رەنجدەر سەعید، مامۆستای زانکۆ، وانەبێژی وۆرکشۆپەکە بوو و وانەکانی تایبەت بە نامەی داواکردنی کار، پەیوەندیکردن لە شوێنی کار، ئەتەکێتەکانی نووسینی ئیمەیڵ و نووسینی راپۆرتی پیشەییانەی کاریگەر و چەندین بابەتی دیکە پێشکەشکرد.
ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە |