ZNA-هەولێر
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه 320 هاووڵاتی سووری گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه 284 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2323 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه 1710 باڵه‌خانه له توركیا وێرانبوونه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |