English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: رۆژی چوارشەممە سەردانی واشنتۆن دەکەین
2023-02-06 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی جەنگەکانەوە روونە و ئاماژەی بەوەیشدا کە عێراق و رووسیا پەیوەندییەکی مێژووییان ھەیە، وتیشی، رۆژی چوارشەممە سەردانی واشنتۆن دەکەن و لە میانیدا ھاریکارییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکاندا تاوتوێ دەکەن.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشییان ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی شاندی رووسیا بۆ بەغدا نیشاندا و رایگەیاند کە ئەم سەردانە، دەرفەتێکی گرنگە لەبارەی زانینی دیدی رووسیا سەبارەت بە پرسە گرنگەکان.

فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد کە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی جەنگەکانەوە روونە و گوتی: داوای ئاگربەست لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەکەین، ھەروەھا داوا لەو دوو وڵاتە دەکەین بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەیشدا کە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ژمارەیەک پرسی گرنگیان، تایبەت بە ناوچەکە، هەروەها پەیوندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا تاوتوێ کردووە و گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا، ھەڵسەنگاندنمان لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا رووسییەکان لە عێراق کردووە.

فوئاد حوسێن تیشکی خستەسەر ئەوەی کە عێراق پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ رووسیادا ھەیە و گوتی: لەگەڵ رووسیا چەندین ھاریکارییمان لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکاندا ھەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکراشی کرد کە رۆژی چوارشەممە سەردانی واشنتۆن دەکەن و لە میانیدا ھاریکارییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکاندا تاوتوێ دەکەن.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ فوئاد حوسێن، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ، ھەروەھا دەرفەتی وەبەرھێنانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە و گوتی: رووسیا زەمالەی خوێندنی بۆ خوێندکارە عێراقییەکان زیاد کردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەیشدا کە پاڵپشتی لە ھەڵوێستی عێراق دەکەن کە داوای ئاشتیی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا دەکات و گوتی: رووسیا لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی بەردەوامە، بە تایبەتی پرسی فەڵەستین.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گەیشتە بەغدا.

 

ktv





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad