ZNA- هەولێر
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سنە دەڵێت 30 ھاووڵاتی سوریان لەسەر سنووری سەیرانبەندن لەمردن رزگار كردووە.
ئەمرۆ دووشەممە شێروین ئەدەبی بەرێوەبەری تەندروستی پارێزگای سنە رایگەیاند 30 ھاووڵاتیی سوریایی لە سنووری سەیرانبەندی بانە لە كڕێوە و سەرمادا گیریان خواردبوو.
تیمەکانی فریاکەوتن، لەشاری بانە بە هانایانەوە چوونە و لە مردن رزگار كراون.
بەگوتەی دكتور ئەدەبی ئەم ھاووڵاتییە سوریانە لەدۆخێكی خراپدابوونەو مەترسی رەقبوونەوەیان لەسەر بووە، بەڵام سەبارەت بەھۆكاری ئەوەی بۆچی لەو شوێنە بوونە، ھیچ زانیارییەك بە دەستەوە نەدراوە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |