English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
CDC چەند رێنوێنییەک بۆ خۆپاراستن لەکاتی بوومەلەرزە رادەگەیێنێت
2023-02-06 [02:16 AM]

ZNA : هەولێر


ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا چەند رێنوێنییەکی خۆپارێزی لەکاتی روودانی بوومەلەرزە دەخاتەڕوو و رایدەگەیێنێت، لەکاتی روودانی بوومەلەرزە پێویستە بە ئارامی ھەڵسوکەوت بکرێت و شوێنی گونجاو بۆ خۆپاراستن بدۆزرێتەوە، هەروەها ئاسانسوار بەهیچ شێوەیەک بەکارنەهێندرێت

 

. بە گوێرەی رێنماییەکانی ناوەندەکە، ئەگەر کەسێک لەماڵ یاخود لە فەرمانگەدا بوو ئەوا پێویستە سەر و دەموچاوی بپارێزێت بەھەر شتێک کە لەبەر دەستدا بێت و لە نزیکترین گۆشەی ژوورەکاندا بمێنێتەوە یاخود بچنە ژێر مێز و کەلوپەلە جێگیرە بەهێزەکان، هاوکات بەشی فریاکەوتنی ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، پەنجەرە، دیواری دەرەوە، ئاوێنە، کەلوپەلی ھەڵواسراوی نێو ماڵ مەترسیدارن و پێویستە هاووڵاتییان لەکاتی بوومەلەرزە خۆیانیان لێ بەدووربگرن.

 

لەبارەی بەکارهێنانی ئاسانسواری باڵەخانەکان ناوەندی CDC هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان، لەکاتی بوومەلەرزە بەهیچ شێوەیەک بەکارنەهێندرێت، چونکە دەشێت کارەبا ببڕێت یاخود ئاسانسوارەکە گیرببێت.

 

ناوەندەکە بۆ ئەو کەسانەی لەکاتی بوومەلەرزەدا لەدەرەوەن رایدەگەیێنێت، لە باڵەخانەکان و پرد دووربکەونەوە و بڕۆنە نزیکترین شوێنی کراوە، هەروەها دەڵێت: هاووڵاتییان لە پارچە بەرد، دیوار و ھەرشتێکی ناجێگیر وەکو ستوونەکانی کارەبا، تابلۆی هەڵواسراوی ریکلامە بارزگانییەکان و درەخت' خۆیان بپارێزن و دووربکەونەوە. دکتۆر شاشانک کاڤی، لە بەشی فریاکەوتنی ناوەندەکە دەڵێت: ''ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلن پێویستە دەستبەجێ لەشوێنی خۆیان بوەستن و لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیاندا بمێننەوە، بەمەرجێک لە ژێر پرد و ئەندەرپاس نەبن.

 

لە کۆتاییدا ناوەندەکە رایدەگەیێنێت، پێویستە لایەنی دەروونی پشتگوێ نەخرێت و بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکرێت، چونکە دەشێت شڵەژانی دەروونی ببێتەهۆی مەترسی لەسەر تەندروستیی جەستە بەتایبەت تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و بوورانەوە.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad