ZNA-هەولێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانێكی هاوكاریی و كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ره‌وانه‌ی ده‌كات.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه رایگه‌یاند، به راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه فه‌رمانی به گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردووه، هه‌رچی له توانادایه به‌رده‌ستی بكه‌ین و ره‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ری سنووری بكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ گوتی: "له‌لایه‌ن توركیاوه داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه تیمی ته‌ندروستی و جه‌ی سی سی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر داروپه‌ردوو ماونه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "داموده‌زگا حكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ییان هه‌یه هاوكاری بۆ سووریا ره‌وانه بكات".
ده‌شڵێت: كاروانی دیكه‌ی هاوكاریش بۆ شوێنی رووداوه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ین".
ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە |