ZNA : هەولێر ڕەنگە زۆرێك لە ئێمە زۆرجار بەزەحمەت زانیاری نوێ وەربگرین یان بە زەحمەت بیرمان بێتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارە زانستییەکانی پشت ئەو حاڵەتە بزانین
. دکتۆر ئیرینا خڤێنگیا پزیشکی دەروونی دەمار ئاشکرای کرد کە كارە مەعریفیەكانی مێشك لەوانەش بیرەوەری و هەڵگرتنی زانیاری نوێ، بەهۆی زۆر هۆكارەوە بە تایبەت بەهۆی سترێسەوە، دەكرێت كەم ببێتەوە
. ئاماژەی بەوەکرد، ئەو كەسەی لەژێر كاریگەری سترێسدایە، بەزەحمەت ئەركەكانی ڕۆژانەی خۆی جێبەجێ دەکات، چونکە لە حاڵەتی سترێسدا زەحمەتە تیشك بخرێتە سەر كار یان فێربوون
. هەروەها ڕایگەیاند کە دەکرێت کەسێك وازی لە وەرگرتنی زانیاری نوێ هێنابێت، چونکە ئێستا پێویستی بەم زانیاریانە نییە، یان بەهۆی ماندوێتی، برسێتی، کەمخەوی، هەروەها زیادەڕەوی لە خواردنی خۆراکە شەکردارەکان یان چەورەکان، ناتوانێت زانیاری نوێ وەربگرێت.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |