ZNA_ هەولێر
بەڕێز/ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..
بەبۆنەی(٢٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەرنامە و کاری داهاتووتان بۆ خزمەتی گەلەکەمان.
هەلومەرجی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە وا دەخوازێ یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوانمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین، لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزموون و بەرژەوەنییە باڵاکانی گەلەکەمان و، بەدەستهێنانی مافە رەوا و دەستوورییەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی٢ـی٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |