English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە
2023-02-07 [07:47 AM]

ZNA-هەولێر


 

رۆژی سێشەممە 7-2-2023، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 40 سەنت بەرزبووە و بە 81 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 43 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

دوای بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا کارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جەیهان راگیرا کە یەکێکە لە ناوەندە گرینگەکانی ناردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان و رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیلی لێوە هەناردە دەکرێت.

 

کۆمپانیای بەڕێوەبەری بۆرییەکانی تورکیا ناسراو بە "بۆتاش" رایگەیاندووە، لە دوێنێ دووشەممەوە هەناردەکردنی نەوتی ئازەربایجان لە بەندەری جەیهان راگیراوە. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانیش رۆژی دووشەممە رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بۆری کوردستان- جەیهان راگرتووە.

 

داخستنی بەندەری جەیهان تاوەکو رۆژی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت. جگە لە داخرانی بەندەری جەیهان، داخرانی کێڵگەیەکی نەوتی گەورە لە دەریای باکووریش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت .





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad