English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی: لە سەنتەری ئەم شارانە بەفر دەبارێت
2023-02-07 [07:54 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ سێ شەممە    7– 02 - 2023  
ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد لەگەل شەپۆڵێکی بەفر بارین لەسەر  تەواوی ناوچە شاخاویەکان
کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانى مامناوەند  ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوویەکانداو ئەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م ،وە ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە درەنگانى شەودا ، وە لەگەڵ خۆل بارین لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت . 
پلەکانی گەرما/ نزم بوونەوەیەکی بەرچاودەبێت بە (4-5) بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با /  مامناوەند  دەبێت (15 -  25 ) کم/ک  وە هەندێ جار  چالاک دەبێ بۆ سەروی 40 کم/ک بەتاییبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (5 – 6) کم  دەبێت  . 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە    8  – 02 - 2023  
کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران  لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت ،هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى وشارى دهۆک دەبێت . 
پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان  (6- 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  9 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک      :  5 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  6پلەى سیلیزى
سۆران    :  5 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 13پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 7- 02- 2023





ئەم هەواڵە 1024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad