English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... لەدوای بوومەلەرزەكە كۆمەڵێك زیندان هەڵاتوون
2023-02-07 [09:32 AM]

ZNA – هەولێر


لەدوای بوومەلەرزەکەی دوێنێ دووشەممە، 6-2-2023، لە گرتووخانەیەکی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لانیکەم 20 بەندکراو رایانکردووە، گومان دەکرێت هەڵاتووەکان چەکدارانی پێشووی داعش بن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7-2- 2023، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە گرتووخانەیەکی شارۆچکەی راجۆی سەر بە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لانیکەم 20 بەندکراو هەڵاتوون

گرتووخانەکە نزیکەی 2,000 بەندکراو لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان نزیکەی 1,300 کەس لەو بەندکراوانە ئەندام و چەکدارانی پێشووی داعشن.

بەرپرسێک لە گرتووخانەی راجۆ بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە "لەدوای بوومەلەرزەکە، راجۆ کەوتە بەر کاریگەرییەکەی و بەندکراوان دەستیان بە یاخیبوون کرد و چەند بەشێکی گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵکرد".

ئەو گوتیشی "نزیکەی 20 بەندکراو هەڵاتوون، کە وا گومان دەكرێت چەکدارانی داعش بن". 

گرتووخانەی راجۆ بە ''زیندانی رەش'' دەناسرێت، تەواوی شارۆچکەکەش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەڕێوەدەبرێت

 





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad