ZNA – هەولێر
لە پارێزگاى ئورفا لە باشووری رۆژههڵاتی توركیا، کەسێک بە برینداری لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشەوە رووخابوو رزگارکرا.
کارەکانی تیمەکانی ئافاد، بەهاناوەچوونى پزيشكيى نيشتيمانى (UMKE)، 112 فریاگوزاری تەندروستی، پۆلیس و جەندەرمە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی رووخاو لە شەقامی ئیپەکیۆڵ بەردەوامە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئامێری گوێگرتن کەسێک دوای مانەوەی بۆ ماوەی 18 کاتژمێر لە ژێر داروپەردوودا بە برینداری دەرکرا و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
هاوکات، هاووڵاتییانی چواردەوری باڵەخانە رووخاوەکە چاوەڕوانی هەواڵی ئەو کەسوکارەیان دەکەن کە لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |