ZNA - ههولێر
لە قەزای نیزیپ لە پارێزگای عەنتاب، لە پاش ٢٨ کاتژمێر مانەوە لە ژێر داروبەردووی بینایەک کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی پارێزگای مەڕەشی هەژاند و ١٠ پارێزگای دیکەی گرتەوە، دایکێک و سێ منداڵی بە برینداری رزگار کران.
بەمەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتبوونە ژێر داروپەردووی رووخاوی ئەو باڵەخانە شەش نهۆمییەی لە ناوچەی فاتیح سوڵتان داڕووخا، تیمەکانی ئافاد، فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستیی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
لە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر و ورد توانرا لە پاش ٢٨ کاتژمێر دایکێک و سێ منداڵی بە برینداری رزگار بکرێن و پاش چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەم نێوەندەدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کە لە دەوری بیناکە کۆبوونەتەوە، لە چاوەڕوانی هەواڵی کەسوکاریاندان کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدا ماون.
AA
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |