ZNA - ههولێر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 200 کەس، کە 4544 لەوانە لە تورکیان و نزیکەی 1700 یش لە سوریا.
بەرپرسی بارودۆخی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) د. جیراڵد ڕۆکنشاوب هۆشداریدا لەوەی کە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ساتێکدا ئەگەری مانەوەی قوربانییەکان کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەسات لە تورکیا ناسراو بە (AFAD) تا ئێستا لە دوو بوومەلەرزەی بەهێزدا چوار هەزار و 544 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها گوتیشی ژمارەی بریندارەکانیش لە 26 هەزار و 721 کەس زیاترن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سوریاش بەلایەنی کەم بەلایەنی کەم 1600 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |