ZNA - هه‌ولێر
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و کاره‌ساته گه‌وره‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی وڵاته‌که‌ی، بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی وڵات ڕاگه‌یاند.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ئاڵای وڵاتی تورکیا له ناوخۆی وڵات و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه تا رۆژی یه‌کشه‌می داهاتوو ڕێکه‌وتی 12ی شوبات به نیوه به‌رزکراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی پازارجک سه‌ر به پارێزگای مه‌ڕه‌ش ڕووی دا، دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش ژماره‌یه‌ک پاش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له ناوچه‌که ڕوویان دا که به‌هێزترینیان ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ بوو که پله‌که‌ی 7.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.
بەپێی فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا ژمارەی گیان لە دەستدان لە تورکیا گەیشتە 3419 کەس و زیاتر لە 20 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.
لە سوریاش، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، زیاتر 1600 کەس لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە و 3700 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |