ZNA-هەولێر
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی گیانلەدەستدانی ٢٠ هەزار کەس لە تورکیا و سوریا دەکات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە بۆ ٢٠ هەزار کەس بەرزببێتەوە.
بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی جیهانی سەربە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەپەیامێکدا راشیگەیاند، بەهۆی زۆری وێرانبوون و داڕوخانی باڵەخانەکانەوە پرۆسەکانی رزگارکردن قورس بوون، هەربۆیە پێشبینی دەکەن ئەو ژمارە گیانلەدەستدانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە راگەیەندراوە بۆ هەشت هێندە بەرزببێتەوە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |