English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكى په‌رله‌مان سه‌ردانى مالیزیا ده‌كات
2023-02-07 [05:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جێگرى لیژنه‌ى ده‌ستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند، کە ئێمه‌ وه‌ك لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وڵاتى مالیزیا ده‌كه‌ین و له‌م سه‌ردانه‌شدا سه‌ردانى كۆمه‌ڵێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار دەکەین.

‏‎سه‌عید هه‌ركى، جێگرى لیژنه‌ى ده‌ستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه‌ وه‌ك لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وڵاتى مالیزیا ده‌كه‌ین و له‌م سه‌ردانه‌شدا سه‌ردانى كۆمه‌ڵێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، لەوانە ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و ده‌زگاى دژەبەرتیل‌ و ڕاوێژكاره‌كانیان لە مالیزیا ده‌كه‌ین.

‏‎ جێگرى لیژنه‌ى ده‌ستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان گووتی: هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ماندا سه‌ردانى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانى مالیزیا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان كۆ ده‌بینه‌وه‌، ١٤ی مانگیش دیدارى سه‌رۆكى وڵاتى مالیزیامان هه‌یه‌.

‏‎ھەروەھا سه‌عید هه‌ركى، جێگرى لیژنه‌ى ده‌ستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە مه‌به‌ستى ئه‌م سه‌ردانه‌ زیاتر بۆ سوودوه‌رگرتنه‌ له‌ شێوه‌ و ئەزموونی وڵاتى مالیزیا، چونكه‌ وڵاتى مالیزیا یه‌كێكه ‌لەو وڵاتانه‌ى ‌ له‌ ڕووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییەوە زۆر پێشكه‌وتووه و به‌ وندى دژى گه‌نده‌ڵى وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و توانیویانە وڵاتەکەیان به‌ره‌وپێش ببەن و سه‌ردانى ئه‌م وه‌فده‌ى په‌رله‌مانیش بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ وڵاتى مالیزیایه.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad