ZNA- هەولێر
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، یەکێک لە ئەجێنداکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئەمریکا قەرزی کۆمپانیای رووسییەکانە لەسەر عێراق.
بە گوێرەی ئەم هەواڵەی رۆیتەر، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت به دانەوەی قەرزی کۆمپانیا رووسییەکان دەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکات. دانەوەی ئەم قەرزانە بەهۆی سزای ئەمریکا لەسەر رووسیا کێشەی تێکەوتووە.
رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، رووسیا بقیی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لەکەرتی وزەی عێراق کردووە.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |