هەولێر : ZNA پرۆفیسۆرێکی فیسیۆلۆجی لە چاوپێکەوتنەکێدا ئەو بڕەی خواردنی برنجی ئاشکراکردووە کە رۆژانە جەستە پێویستی پێیەتی. دکتۆر محەمەد ئەلئەحمەدی پرۆفیسۆری فیسیۆلۆجیی، لەچاوپێکەونتێکدا لەگەڵ کەناڵی " السعودية" ئاشکراییکردوە، ئەوبڕەی کە جەستە لە رۆژێکدا برنجی پێویستێتی بریتییە لە هەشت بۆ ١٦ کەوچک
. وتیشی،" کێشکە لە برنجدا نییە، بەڵام لە خواردنی بڕەکەیدایە، هەندێک کەس پەیوەندی برنج و کێشی زیادە بەیەکەوە دەبەستنەوە، لەکاتێکدا دانیشتوانی باشووری
رۆژهەڵاتی ئاسیا بڕێکی زۆر برنجیش دەخۆن و هێشتا جەستەیان بەڕێکی ماوەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕایی ئەوەی برنج سوودی زۆرە، زیادەخۆری لە خواردنی برنج دەکرێت ئەم زیانانەی بۆ جەستە هەبێت
: ١.بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن
. ٢-قەڵەقبوونی کەمەر
. ٣-شەکرەی جۆری دووەم
. ٤-بە هیچ جۆرێک بەشداری ناکات لە هیچ جۆرە بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێشی جەستەدا
. ٥-ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی ڤیتامینەکان و ماددە کانزاییەکان
. ٦- بەهۆی کەمی کالۆری و زۆری کاربۆهێدراتەوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر مێتابۆڵیزمی جەستە بەجێدەهێڵێت.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |