ZNA : هەولێر ئەگەر هاتوو كەسێكت بینی جەڵتەی مێشك لێی دابوو ئەوا پێویستە لە دەستپێكی حاڵەتەكەیداو لەماوەی كەمتر لە 3 كاتژمێردا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
: ئەگەر هاتوو لەو ماوە دیاریكراوەدا نەخۆشەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵەتەكەی بكرێت و ژیانی كەسەكە پارێزراوبێت. ئەو كەسەی كە گومانت هەیە تووشی ئەم حاڵەتە بوبێت پێویستە لەڕێی چەند داواو پرسیارێكەوە خۆت دڵنیا بكەیتەوە تاوەكو بتوانیت بەزووترین كات بیگەیەنیتە نزیكترین نەخۆشخانە، ئەوانیش
: ١-ئایا دەتوانێت پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات؟
٢-ئایا دەتوانێت بەباشی قسە بكات و قسەكانی تێكەڵ نەكات؟ ٣-ئایا دەتوانێت دەستەكانی بۆ سەرەوە بەرز بكاتەوە؟
٤-ئایا دەتوانێت زمانی بەملاو لادا بجوڵێنێت؟ ئەگەر هاتوو هەریەكێك لەم خاڵانەی سەرەوەی نەتوانی ئەنجام بدات ئەوا ئەو کەسە تووشی حاڵەتی جەڵتە بوەو پێویستە بە زووترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی دەستبەجێی حاڵەتەكەی.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |