English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەكانی چا خواردنەوە
2023-02-07 [08:06 AM]

ZNA : هەولێر


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی چا ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە. چەند پسپۆڕێكی فەرەنسی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو دەریخستووە، خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.

 

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سوودەی چا لەكەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرە نەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ لای ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن. بەڕێژەی (34%)، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ كەسانی جگەرە كێش تەنها (24%)ە

 

. توێژینەوەكە لەسەر (131) هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان (18 بۆ 95) ساڵیدا بووە، توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردووە لەبری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیەو هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بە پێچەوانەی خواردنەوەی چا كە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad