ZNA: هەولێر میوە بە سەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆ شەکری سروشتی، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵە خۆراکیەکان کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە تێری بکات، وە لەناو ئەوانەدا کۆمەڵە میوەیەك هەیە کە زۆر بەسوودن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادە، کە ئەمانەی خوارەوەن
: 1- شووتی : ئەم میوە هاوینیە بەوە جیادەکرێتەوە کە شەکر و کالۆریەکی کەمی تێدایە بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە
. 2- توو : دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە وات لێدەکات هەست بە برسێتی نەکەیت و ڕێژەیەکی کەمی کالۆری تێدایە
. 3- هەنار : بەپێی توێژینەوەکان هەنار هەم وەکو میوە هەم وەکو شەربەت بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش و جێگای خواردنەوەکانی دیکە دەگرێتەوە
. 4- سێو : لێکۆڵینەوەیەك دەریخستووە ڕۆژانە خواردنی سێ سێو کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش بەهۆی بوونی ڕیشاڵی بەسوود.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |