English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە
2023-02-08 [07:05 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوتی برێنت بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

 

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

 

دوای ئەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، بە چەشنێک هەنگاو دەنێن کە ئابووریی ئەمریکا تووشی سستبوونەوە نەکەن. بازاڕە داراییەکان و بازاڕی کانزاکان بە "ئەرێنی" کاردانەوەیان پێشاندا. 

 

لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە بە وریاییەوە باسی لە پرسی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کرد لەگەڵ ئامارەکانی پەیوەست بە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بوونە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە.

 

جاستین سمێرک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (وێست پاک) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پێمانوایە بازاڕی نەوت بە باشی هاوسەنگ بووە." 

 

وەک جاستین سمێرک دەڵێت، "ئەگەر گەشەی ئابووری لە دەرەوەی وڵاتە تازە گەشەکردووەکان زیاتر بێت لە ئاستی پێشبینییەکان، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیاد دەبێت و لەبەر ئەوەش رەنگە رێکخراوی ئۆپێک ناچار بێت پێداچوونەوە بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بکاتەوە." 





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad