ZNA-هەولێر
بانكی ناوەندی عێراق دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی نوێی هەزار و 300 دینار ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێدەكات. بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: بانكی ناوەندی لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی نوێ دەكات. راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبین لە ڕێكار و هەنگاوەكان تا ئەو كاتەی نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێت بەپێی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ، هەروەها ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییە ڕەواكانی تاك و كۆمپانیا و پڕۆژە و فەرمانگەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بانكی سەقامگیركردنی گشتی و ئاستی نرخەكان بۆ پاراستنی توانای كڕینی هاوڵاتیان. بانكەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت، نرخی نوێی ئاڵوگۆڕ بەم شێوەیە دەبێت.. نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی، 1300 دینارە بۆ هەر دۆلارێك . نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە،بۆ هەر دۆلارێك بە 1310 دینار دەبێت. نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سوودمەندی كۆتایی 1320دینار بۆ هەر دۆلارێك دەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad