English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوان دەکات
2023-02-08 [08:06 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له‌ توركیا و سووریا روویدا، كاره‌ساتێكی مرۆیی بێوێنه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه‌ بووه‌.

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ نه‌جه‌ف ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌ی كه‌  له‌ توركیا و سووریا روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی و بریندار و زیانی به‌ ژێرخانی ناوچه‌ نیشته‌جێبووه‌كان گه‌یاندووه‌.

جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی روویداوه‌ كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌یه‌و له‌م سه‌ده‌یه‌دا بێوێنه‌بووه‌ و داواش له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات، به‌ یه‌كگرتوویی و به‌زووترین كات پێداویستی بۆ زیانلێكه‌وتووان دابین بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad