English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی عێراق سەرجەم بانکەکانی عێراق و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەكاتەوە
2023-02-08 [09:02 AM]

ZNA – هەولێر


بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە و تێدا داوای لێکردوون 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە بانکەکان و 132 هەزار دینار لە نووسینگەکاندا مامەڵەی پێوەبکرێت.

 

دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی دۆلار بریارێكیان دەركرد، بانکی ناوەندی نووسراوێکی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی بانکەکانی عێراق کردووە و بە فەرمی نرخە نوێیەکەی دۆلاری بۆ بانکەکان دیاریکردووە.

لە نووسراوەکەدا داوا لە بانکەکان کراوە بەم نرخانە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن:

نرخی کڕینی 100 دۆلار لە وەزارەتی دارایی و هەر لایەنێکی دیکەی فەرمی 130 هەزار دینار دەبێت

نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە بانکەکان لە پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکانەوە 131 هەزار دینار دبێت

 

نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە بانک و ناوەندەکانی دیکەی فرۆشتنەوە کە سود وەردەگرن 132 هەزار دینار دەبێت
 

هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، نرخی دۆلار کەمدەکەنەوە و هێڵێکی گەرمی پەیوەندی بۆ چاودێریکردنی نرخی دۆلار دەخەنە کار و هاوڵاتیان دەتوانن ئەگەر لە هەر بازاڕێک بە نرخێکی جیاواز لە نرخی دیاریکراو مامەڵە بە دراوەوە کرا پەیوەندیان پێوە بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاکسازی ئابووری پەیوەستە بە کاروبارەکانی حکومەتی پێشووەوە، ئەو زیانەشی بەهۆی بەرزی دۆلارەوە تووشی ئابووری عێراق بوو بەهۆی ئەنجامنەدانی توێژینەوە بوو لە ساڵی 2021 کاتێک نرخی دۆلار گۆڕانکاری تێدا کرا بۆ 145 هەزار دینار.

 

No description available.





ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad