ZNA – هەولێر
عێراق بڕیاری دا زیاتر لە 600 تۆن لەپێداویستی خۆراك و هاوكاری فریاگوزاری ڕەوانەی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی سوریا دەكات.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 650 تۆن له پێداویستی خۆراك و هاوكاری فریاگوزاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا ره‌وانه ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر مه‌جید، گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8-2-2023، 650 تۆن له برنج، شه‌كر، پاقله‌مه‌نییه‌كان و زه‌یت ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كه‌ن.
مه‌جید راشیگەیاند: "60 تۆن پێداویستی فریاگوزاری پزیشكی و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، خێوه‌ت، به‌تانی و مافووریان به دوو فڕۆكه بۆ زیانلێكه‌وتووانی سووریا ره‌وانه كردووه و تیمێكی مانگی سووری عێراقی بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنانیشیان له‌گه‌ڵدایه".
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |