English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەگەیەنرێتە بانکەکان
2023-02-08 [10:23 AM]

ZNA-هەولێر


 

بە نووسراوی فەرمی بانکی ناوەندی هەموو بانک و کۆمپانیا داراییەکان لە بەهای نوێی دۆلار بەرامبەر دینار ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، کە ئەمڕۆ 8ی شوبات دەرچووە و بۆ هەموو بانک و کۆمپانیاکان نێردراوە، ئاماژە بە چۆنیەتیی فرۆشتنی دۆلار کراوە بە نرخی فەرمی.

نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ هەر 100 دۆلارێک لەنێوانی 130هەزار دینار بۆ 132هەزار دینار دەبێ بەم شێوەیە:
٭ 1300 دینار بۆ هەر یه‌ک دۆلار، نرخی کڕینی یەك دۆلار لە وەزارەتی دارایی.

٭ بۆ هەر یەك دۆلار بە 1310 دینار، نرخی فرۆشتنی یه‌ک دۆلار بە بانکەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە.

٭ 1320 دینار بۆ هەر یه‌ک دۆلار، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە بۆ سوودمەندی کۆتایی.

دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازێکی بانکی ناوەندیی پەسند کرد، کە بەهای 100 دۆلاری کردە 130 هەزار دینار.

دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەهای دۆلار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دابەزی و بەهای 100 دۆلار ئەمڕۆ لەنێوانی 146بۆ 148 هەزار دینار دایە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad