English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەی دوو ساڵی جووتیاران خەرج بکرێت
2023-02-08 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، حکوومەتی عێراق رەزامەندیی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی دوو ساڵی داوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانی 2015 و 2016، کە 272 ملیار و 26 ملیۆن دینارە.

عیسا گوتیشی، تا ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە و ساڵانێکە جووتیارانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەکەن.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەشی دا، دوای ئەوەی کە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت.

دەشڵێ، پێشتر پارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان سێ ساڵ لای حکوومەتی عێراق مابوو، بەڵام ساڵی 2014یان خەرج کرد، دوای هەوڵدانێکی زۆر کە دوو ساڵ مابوو، ئەویش بڕیاری لێ دراوە و خەرج دەکرێت، بەمەش پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای بەغدا تەواو دەبێت کە وەکو قەرز لایان بوو.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad