English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانێك له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق
2023-02-08 [03:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا پاڵپشتی له‌ رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (8ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك  كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی جێگیركردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار قسه‌یكرد و پشتیوانی خۆی بۆ رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "پشتیوانی له‌ رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری عێراقی".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقدا هاتووه‌، "رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك و به‌هێزبوونی به‌های دراوی نیشتمانی (به‌های دیناری عێراقی)".

له‌تیف ره‌شید جه‌خت له‌ پێویستی به‌رده‌وامبوونی رێوشوێنه‌كانی چاكسازی ئابووری له‌ كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مێهنان و پاڵپشتیكردن له‌ وه‌به‌رهێنان، كه‌رتی تایبه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كاته‌وه‌ "به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن."





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad