English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی تێکەلکردنی گوێزو هەنگوین
2023-02-08 [04:36 AM]

ZNA:هەولێر


تێکەڵکردنی گوێز و هەنگوین بە یەکەوە یەکێکە لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ چەندەها کێشە و نەخۆشی جیاواز.

ئەم تێکەڵەیە سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ سەرجەم ڤیتامین و کانزا و پرۆتین و کاربۆهایدرایت و چەورییە جۆراوجۆرە پێویستەکانی رۆژانە.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Yourhealthtoday)، ئەم تێکەڵەیە سوودێکی زۆرباشی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنن.

نیو کیلۆ گوێزی هاڕدراو لەگەڵ نیو کیلۆ هەنگوین تێکەڵ بکە، پاشان بڕێک شەربەتی لیمۆی تێبکە، دواتر لە سەلاجەدا هەڵیبگرە، رۆژی سێ کەوچکی لێبخۆ بۆ نەهێشتنی کەمخوێنی.

ئەم تێکەڵەیە لە هەمان کاتدا بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، دەبێتە هۆی نەهێشتنی سەرئێشە، ئەگەر بەردەوام بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنیت ئەوا دەتوانیت رۆژانە 1-2 کەوچک لەم تێکەڵەیە بخۆیت.

یەكێکی تر لە سوودە گرنگەکانی تێکەڵەی گوێز و هەنگوین بریتییە لە چارەسەرکردنی برینی گەدە (قورحەی مەعیدە)، سەرەتا 20 گرام گوێزی هاڕدراو لە ئاوی گەرمدا بکوڵێنە، پاشان ئاوەکە لە گوێزەکە جیابکەرەوە و لەگەڵ 2 کەوچک هەنگویندا تێکەڵی بکە و رۆژانە 1-2 کەوچکی لێبخۆرەوە بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad