ZNA-هەولێر
رۆژی یەك شەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كودرستان بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا. بە گوێرەی خشتەكه ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-2-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت. هەروەها ڕێكەوتی 2023/2/28 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران كۆتایی دێت. هەرچەندە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە،بەڵام وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە كە لە ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad