ZNA - هەولێر لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی هەشتەمی خولی پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی لیدز یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی یەکدا گنۆنتۆ گۆڵێکی بۆ لیدز کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، ڤاران بە گۆڵێکی هەڵە لە خۆیان لیدزی لە خولەکی 48 دا کردە خاوەن دوو گۆڵ،
شەیتانە سوورەکان خۆیان ڕێکخستەوە و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 62 و 70 لە ڕێگەی هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد و سانچۆ تۆماربکاتەوە و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم شێوەیە مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و لیدز یونایتدیش خاوەنی 19 خاڵە و لە پلەی 16 دێت.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |