ZNA: هەولێر کۆکە و سەرمابوون یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی وەرزی زستان، دەتوانرێت بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە چارەسەربکرێت
. بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، شەش بەهارات چارەسەری کۆکە و پەتای وەرزی دەکەن
: -مێخەک
ڕووبەڕووی هەوکردنە بەکتریاییەکان دەبێتەوە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات بەتایبەتی ئازاری ددان
. -هێل
چارەسەری بەکتریا و کەڕووەکان دەکات، تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە و کۆکە کەمدەکاتەوە
. -دارچینی
تایبەتمەندی دژەبەکتریا و کەڕووی هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات و چارەسەری کۆکە و سەرمابوون دەکات
. -زەردەچەوە
وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت و دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە
. -زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەمیکرۆب و ڤایرۆسی هەیە، بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ نەخۆشییە وەرزییەکان دادەنرێت
. -زیرە
تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی کوشتنی میکرۆبەکان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |