ZNA - ههولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای سبەی هەینی ڕاگەیاند و پێشبینی دەكات سبەینێ لە ناوچەكانی ناوەڕاست بەفر ببارێت.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی كەم لە هەندێك شوێن و دەرفەتی بەفربارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوا لە ناوچەكانی ناوەڕاستدا.
هەروەها لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
هاوكات كەش و هەوا لە دەڤەری باشوور نیمچە هەور و هەندێك جار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شوێنی جیاواز و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |