ZNA – هەولێر
رۆژنامەی واشنتۆن ئێگزامینەری ئەمریکایی بڵاویکردەوە، سیاسییەکانی عێراق لەماوەی چەند دەیەی رابردوودا ئاسان بەدەستگەیشتنی دۆلاریان بۆ دزینی دۆلار لە خەڵکی خۆیان و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە بەقاچاخ قۆستووەتەوە.
رۆژنامەی واشنتۆن ئێگزامینەری ئەمریکایی لە ژمارە ئەمڕۆیدای باسی لەوەش کردووە، سیاسییەکانی عێراق ملیاران دۆلارییان گواستووەتەوە بۆ ئێران و ئەمەش یارمەتیی ئێرانی داوە پەرە بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بدات و شەڕەنگێزی لە ناوچەکە زیاد بکات و هاوکاری تیرۆرستان بکات.
رۆژنامە ئەمریکاییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران و عێراق هەژموونیی خۆیان بەسەر بانکی ناوەندیدا قۆستووەتەوە بۆ ساختەکردنی بەڵگەنامە و ملیۆنان دۆلارییان پێ بردووەتە دەرەوە، هەندێک جار بەناوی لیستی کڕینەوە پارەیان رەوانەی ئێران کردووە و لەبەرانبەردا هیچ کەرەستەیەک نەگەیشتووەتە عێراق.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |