English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ رێگای سروشتی بۆ رزگاربون لە ئازاری گەدە
2023-02-10 [07:02 AM]

ZNA:هەولێر


ئازاری گەدە یەکێکە لەو ئازارانەی لەماوەی چەند خولەکێکدا دەتوانێت لە کەسێکی پڕ لە وزە و چالاکییەوە بتگۆڕێت بۆ کەسێک کە توانای جوڵەی نەمێنێت هەرچەندە لەوانەیە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام نەبێت، بەڵام لەو کاتەدا دەبێتە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ کەسەکە.

ئازاری گەدە ئەگەر بەبەردەوامی نەبێت ئەوا هیچ ترسی نییە و چەندین هۆکاری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە چارەسەربکرێت بۆئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت، ئەم خواردن و خواردنەوە سروشتیانە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەدە دەدەن:

-ماست
لەکاتی دروستبوونی کێشەکانی گەدە و ئاوسانی سک خواردنی ماست سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس دەبێت و چارەسەری کێشەکانی گەدە دەکات.

-شیر
ئازای گەدە لەوانەیە ببێتە هۆی سووتانی گەدە و ئازاری زراو، خواردنەوەی کوپێک شیر چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.

-چای زەنجەبیل
لەکۆنەوە چای زەنجەبیل وەک چارەسەرێک بۆ کێشە و ئازاری گەدە بەکارهێنراوە و سوودێکی زۆری بۆ هێورکردنەوەی گەدە و کرداری هەرس هەیە.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad