ZNA - ههولێر
ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاکامی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا بۆ زیاتر لە 24 هەزار 352 کەس بەرزبووەتەوە.
دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەی باشووری تورکیا بۆ 20 هەزار و 213 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 80 هەزار و 52 کەس.
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی لەلایەن ئافادەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەو دوو بوومەلەرزەیە هەزار و 666 پاشکەوتی بوومەلەرزە ڕوویانداوە، کە ناوەندەکانی بوومەلەرزەکەیان لە ناوچەکانی پازارگیێک و بیستان لە کەهرامانمارش بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 31 هەزار و 254 کارمەندی گەڕان و فریاگوزاری تورکیا و تیمە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان لە ناوچەی بوومەلەرزەکە.
هاوکات ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی سوریا بۆ 4 هەزار و 139 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها برینداربوونی نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکەش.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |