ZNA - هه‌ولێر
دوێنێ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی مه‌ترسیداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری شاری كه‌ركووک ڕاگه‌یێندرا.
پۆلیسی فیدڕالی عێراق ئاشكرای كرد كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، توانرا چه‌كدارێكی ولایه‌تی كه‌ركووكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ناوی (ع. ج. م) له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له سنووری شاری كه‌ركووک ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، توانرا دوو چه‌كی كلاشینكۆفیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |