هەولێر ZNA ئەمڕۆ شەممە، ئۆرهان تەتار، بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزەزانی و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کارەساتەکانی تورکیا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو وزە و هێزەی کە بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کە گوڕەکەی 7.8 پلەی ڕێختەر بوودەریکرد بەراوردە بە وزەی 500 بۆمبی ئەتۆمی.
ئۆرهان، ئەوەشی زیاد کرد، "بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر بۆ ماوەی 65 چرکە بەردەوام بوو و، بوومەلەرزەی دووەم بەگوڕی 7.5 پلەی ڕێختەر بۆ ماوەی 45 چرکە بەردەوام بوو و، لەگەڵ ڕوودانیان ناوچەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار بۆ ماوەی نزیکەی دووخولەک لەرزی".
جێی باسە، بەپێی دوایین داتای فەرمی لە تورکیا تا ئێستا 21 هەزار و 43 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و، نزیکەی 82 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لە سووریا ئەمڕۆ شەممە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی بوومەلەرزە کارەساتبارەکەی ڕۆژیدووشەممە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 5189 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |