ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وێستهام یونایتد میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لە کۆتاییدا یاریەکەش بەئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک بەیەکسانبون کۆتایهات.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان، هێرشەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون بۆ سەر گۆڵی یەکتر تا ئەو کاتەی چێڵسی لە ڕێگەی جواو فلێکس لە خولەکی 16 گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمارکرد،
یانەی وێستهام ئەم ئەنجامەیان پێ قبوڵ نەبوو تاکۆ لە خولەکی 28 یاریزان ئیمێرسۆن ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بۆ یانەکەی.
لە تایمی دووەمیش هەوڵەکانی وێستهام و چێڵسی بەردەوامی هەبوو بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بەیەکسانبوون کۆتایهات.
بەو ئەنجامەش یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 31 خاڵ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیدا دێت و وێستهامیش خاوەنی 20 خاڵەوە پلەی پانزدەیەمی ڕیزبەندی گرتووە.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |