English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیمەی تەندروستی لە عێراق دەست پێ دەكات و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
2023-02-11 [05:14 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرای كرد، كە بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەران ناچاری دەبێت و پڕۆژەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. بەرپرسێكی وەزارەتەكەش وردەكارییەكانی ئاشكرا دەكات.

ئیهاب عەبدولكەریم خەڵەف، گوتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستیی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكداكە كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە بڵاوی كردەوە: "قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیكترۆنی دەستی پێ كردووە و ئێمە ئەو ئۆرگانانەمان دەستنیشان كردووە كە پڕۆژەكە دەیانگرێتەوە.''

زیاتر گوتیشی: "دەزگاكانی حكوومەت لە سێ سەرۆكایەتییەكە و ناوەندەكانی هەندێك وەزارەت، جگە لە 100 هەزار كەسی بیمەكراو كە چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە كە لە پارەدان بەخشراون، جگە لە بەشێك لەوانەی بەدەست نەخۆشیی دەروونی و ئۆتیزمەوە دەناڵێنن ".

ئاماژەی بەوەش كرد: ''بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بیمەی تەندروستی بەشدار دەبێت لە پێدانی كرێی پزیشكی بە سوودمەند بە ڕێژەی 90% و ئەو توێژانەی كە توانای لێخۆشبوونیان نییە.''

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی جەختی كردەوە: بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەر لەسەر بنەمای ناچاری دەبێت و 1%ی مووچەیان بۆ بیمە دەبێت و بۆ چین و توێژەكانی دیكە لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە دەبێت و بیمەی تەندروستییش لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێ دەكرێت.

ئیهاب عەبدولكەریم  باسی لەوەش كرد، قۆناغی یەكەم بو تۆماركردنی فەرمانبەران، فۆرمەكە دەكرێتەوە بۆ ئەوانەی ئارەزووی ناوتۆماركردنیان هەیە هەنگاو بە هەنگاو دەبێت و گوتیشی: "كار دەكەین بۆ شایستەیی و ئامادەكردنی مەرجە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی و پێوەرەكانی پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و تایبەتدا.''

لە قۆناخی یەکەم و سەرەتادا بیمەکە لە شاری بەغدا بۆ چەند وەزارەتێکی هەڵبژێردراو دەستەبەر دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا 300 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.

لەبارەی پێوەرەکانی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە پرۆژەکە، گوتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، چەند پێوەرێک هەن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بیمەی تەندروستی سوودمەندبن، سەرەتا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زۆر پێویستیان پێیەتی و دۆخی داراییان باش نییە.

سەبارەت بە شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆسەی تۆمارکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە، گوتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستیی عێراق ئاشکرای دەکات: "ناو تۆماركردن دەستی پێ كردووە، دوای مانگی شەش خزمەتگوزارییەکە پێشکەش دەکرێت، لە قۆناغی دواتردا گشتاندن دەکرێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.''

بیمەی تەندروستی لە چەند ڕێگەیەکەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت و پارەدار دەکرێت، لەوانە، حکوومەتی عێراق سەرچاوەی سەرەکیی خەرجکردنی پاڵپشتیی داراییە بۆ پرۆژەی بیمەی تەندروستی و پاشان چەند سەرچاوەیەکی دیکەی وەرگرتنی 1%ی مووچەی فەرمانبەران، ئەو باجەی لە کارگەکان وەردەگیرێت و باجی سەر بازرگانان و باجی هاوردەکردنی خواردنەوە کحوولییەکان، هەروەک لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 بودجەیەکی بۆ تەرخان دەكرێت.

بە کلیک لەسەر ئەم لینكە هاووڵاتییان دەتوانن فۆڕمی خۆتۆماركردن پڕ بكەنەوە.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad